چایخانەکەی مەسرور بارزانی لە داڤۆس

سەرۆکی حکومەتە شکستخواردووەکەی هەرێمی کوردستان لە سویسراوە بانگەشەی سەرکەوتنی دیپلۆماسی دەکات لە کاتێکدا کە هەرێمەکەی دەیان ساڵە کێشەی کارەبای هەیە و چەندین مانگە مووچەخۆرەکانی دینارێکیان پێنەدراوە.

ڕێبوار کەریم وەکی ڕۆژنامەنووسە هەڵگەڕاوەکەی پارتی ڕەخنەی لە چوونی مەسرور بارزانی بۆ داڤۆس گرتووە و ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی حکومت لە سویسرا چایخانەیەکی کردووەتەوە و هیچی پێناکرێت.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایگەیاندووە کە تەحەدا دەکەم سەرۆکی حکومەت بتوانێت یەک دۆلار بهێنێتەوە کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە کە چ وەبەرهێنەرێک هەیە بتوانێ بێتە هەرێمی کوردستان کە شەو و ڕۆژ بە درۆن بۆردومان دەکرێت.