چاکسازییەکە بە کوێ گەیشت؟

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

پەیامەکەی مەسرور بارزانی لە ڕێگەی نامەی تایبەتەوە بووە و بەرامبەر بە هاووڵاتیان ڕایگەیاندووە کە جەژنی قوربان لە ئێوەی بەڕێز پیرۆز بێت، بە هیوای ساتێکی خۆش، بە پشتیوانی ئێوە کوردستان بەهێزتر دەبێت.

یەکێک لە هاووڵاتیان بە نامە وەڵامی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە جارێ تۆ بە خێرایی خۆت پاشەکەوتەکەم بۆ بگەڕێنەوە تا هەموو ڕۆژێکمان جەژن و خۆشی بێت.

ئەو هاووڵاتییە لە درێژەی وەڵامەکەیدا پرسیاری لە مەسرور بارزانی کردووە کە ئەرێ ئەو چاکسازییە بە کوێ گەیشت کە تۆ بەڵێنت دابوو؟