چارەنووسی بێسەروشوێنکراوەکانی شەڕی ناوخۆ

شەڕی چەکداریی براکوژی لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ١٩٩٧ لە نێوان پارتی و یەکێتی ڕوویدا، دەرنجامەکانی بووە ھۆی گورزێکی دوژمنگەرایی بەھێز لە ناو کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان، پەروەردەیەکی دژوار و ململانێی سیاسی نەوەکانی بە لاڕێدابردوە.

ململانێی سیاسی نەوەکانی بە لاڕێدابردوە.

لە شەڕی ناوخۆدا بەمکۆی گشتی زیاتر لە ٣٦هەزار هاووڵاتی کوژران و بێسەروشوێنکراون.

شەڕی ناوخۆ بە ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن لە ١٧ی ئەیلولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئۆلبرایت، لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا و کۆتایی پێھات، بەڵام ئازارەکان هێشتا ساڕێژ نەبوون، دەیان دایک هێشتا لە چاوەڕوانی کوڕ و هاوسەرەکەیدایە بەدیداریان شادبێتەوە.

بە هۆی شەڕی ناخۆی ٣١ی ئابەوە هەیكەلی سیاسی و ئیداری کورد لەکەدار دەبیندرێت و جیاوازی کوردبوون و پارێزگاری لە گەل و سەروەرییەکان بەچەقبەستووی ماونەتەوە.

ئەوەیش وایکردووە پێشنیار بکرێت ڕۆژی ٣١ی ئاب بە خیانەتی نیشتمانی هەژمار بکرێت و بکرێتە ڕۆژێکی تایبەت و یادبکرێتەوە.