پەیوەندی هێڵی لەڤ و سیروان بارزانی

هێڵی لەڤ کچێکی نیمچەڕووتە کە بە دەرکەوتنەکانی بە تایبەت لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەرای ناوەتەوە. پەیوەندییەکانیشی لە گەڵ سیروان بارزانی زیاترین کاردانەوەی لە هەرێمی کوردستاندا هەبووە.

بوونی پەیوەندییەکەی هێڵی لەڤ و لەپڕ دەوڵەمەندبوونەکەی بووەتە جێی پرسیاری گرنگ بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان کە ئاخۆ لە هەرێمێکدا کە مووچە چەند مانگ چەند مانگ بە قەرزکردن لە بەغدا دابەش دەکرێت، ئەو هەموو پارەیە لە کوێوە هاتووە کە بە ژنە سەماکەرێکی وەها دەدرێت؟

هێڵی لەڤ ژنە سەماکەرێکە کە خۆی بە گۆرانیبێژ دەناسێنێت و زۆر هەوڵ دەدات خۆیشی بە شۆخ و شەنگی دەربخات کە واش نییە. ئەو خاوەنی سەنتەرێکی جوانکاری ئافرەتانە و دەرکەوتنەکانی هەموو کات دەبێتە جێگای قسەکردنی خەڵک، چوونکە بەردەوام بە جلی تەسک و نیمچە ڕووتەوە دەردەکەوێت و بەمەش دەیەوێت هەوادارێکی زۆر لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە.

هێڵی لەڤ و سیروان بارزانی پەیوەندییەکی زۆر نزیکیان پێکەوە هەیە و لە هەمان کاتدا دەرکەوتنێکی زۆریشیان پێکەوە هەیە و دەوترێت سیروان بارزانی سپۆنسەرێکی باشی هێڵی لەڤە بۆ کارە هونەری و بازرگانییەکانی.

ئەم سپۆنسەرکردنەی سیروان بارزانی بە بێ هۆکار نییە و پەیوەندییەک بە یەکەوە دەیانبەسێتەوە لە گەڵ هێڵی لەڤ کە بەردەوام شوێنە هەستیارەکانی نمایش دەکات.

ئەو دوو کەسە زۆرترین کاتەکانیان بە یەکەوە بە سەر دەبەن و دوور لە چاوی خەڵک کاری خۆیان بە یەکەوە دەکەن. پڵنگە ڕەشەکەی بارزانی بە تەواوی گیرۆدەی سەما و خۆبادانەکەی هێڵی لەڤ بووە و سیروان بارزانی هەموو کات گوێڕایەڵی ژنە سەماکەرەکە بووە و هۆکارێکە بۆ دەوڵەمەندبوونی و سەنتەرێکی گەورەی جوانکاریی بۆ کردووەتەوە.

سیروان بارزانی بە کارەکانی هێڵی لەڤی حەساندووەتەوە و کردوویەتی بە ژنە دەوڵەمەندێک. جەستەکەی هێڵی لەڤ وایکردووە کە بە پشتیوانی سیروان بارزانی کارەکانی بە ئاسانی جێبەجێ بکرێت.