پەیامەکەی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ پارتی
مستەفا عەبدوڵا کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حیزبەکەی بڕیاری کۆتایی داوە و وەک ئۆپۆزسیۆن درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات و بە هیچ شێوازێک بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتدا ناکات.
ئاماژەی بەوەشداوە کە پێکهێنانی کابینەی نوێ بۆ پارتی کارێکی ئاسان نابێت، ئەگەرچی دەنگی زۆری بە دەست هێناوە بەڵام زۆرینەی پەرلەمانیی نییە و ناتوانێت بە بێ یەکێتی حکومەت پێک بێنێت.
ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو ڕایگەیاندووە کە پارتی هاوشێوەی خولەکانی ڕابردوو ناتوانێت کابینەی حکومەتی هەرێم پێک بێنێت.
یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ بایکۆتی حکومەتیان کردووە و پارتی بە ناچار دەبێت لە دەرگای یەکێتی بدات.