پەیامێکی توند لەبەرەی تورکمانییەوە لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووک
ئەوەی دوێنێ روویدا دژی سازان و پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی كەركوك بوو.
توركمان پێكهاتەیەكی سەرەكین لەم پارێزگایەو هیچ لایەنێك نانوانێت فەرامۆشبیكات.
كۆبونەوەكەی دوێنێ پێشێلكردنی یاسایەو دەبێت سەرۆكی تەمەن سەرۆكایەتی كۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگار بكات, بەڵام بانگهێشتی كۆبونەوەكە نەكراوە.
جەماوەری كەركوك پرسیاری ئەوە دەكەن, كۆبونەوەكە لە بەغداد كراوە بۆ لە كەركوك نەكراوە,لەكاتێكدا دۆخی كەركوك ئارامەو كەركوك جیاوازە لە دیالە.
نەبوونی توركمان لە دانیشتنەكانی دوێنێ, پێشێلكاریەكی گەوریەو دانیشتنەكە بەتاڵەو لە دەرەوەی یاسایەو ئەنجامەكانی رەتدەكەینەوەو سكاڵا تۆمار دەكەین.