پەراوێزکەوتنی مەسرور بارزانی
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە بانگەشەی بەهێزبوونی خۆی و دیپلۆماسیەتی دەکات بە کردەوە بووەتە کەسێکی پەراوێزکەوتوو و بە تەواوی پێگەکەی لاواز بووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستی ناوخۆ پەیوەندیی لە گەڵ هیچ لایەنێکی سیاسیدا نییە. لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوتووەتە شەڕێکی ناڕاستەوخۆ و لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو زیاترین کێشە و ئاڵۆزیی هەبووە. لە گەڵ لایەنەکانی دیکەش پەیوەندییەکی وەهای نییە و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم متمانەیان بە خۆی و حکومەتەکەی نییە.
لایەنە سیاسییە شیعەکانیش نایانەوێت پەیوەندییەکی بەهێزیان لە گەڵ مەسرور بارزانی بێت و بە کەسێکی سەر بە ئەمریکا و وڵاتانی نەیار ناوی دەبەن.
لە ئاستی دەرەوەش، لە ئەمریکا بە مەسرور بارزانی وتراوە کە کەسێکی دیکە دەبێتە سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئەو نابێت لەو پۆستەدا بمێنێتەوە. لە گەڵ تورکیا زیاترین پەیوەندی هەرێمی کوردستان لە لایەن نێچیرڤان بارزانییە.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانیش بۆ تاران ئەوەی سەلماندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی بەهێزی ئەو دەکات. ئەنجامی ئەم سەردانەذش پێمان دەسەلمێنێت کە پێگەی مەسرور بارزانی بە تایبەت لە ئاستی عێراق و ناوچەکە بەرەو لاوازبوونی تەواو دەڕوات.