پێویستە هەموو کورد بایکۆتی پارتی بکات
فەرهاد سەنگاوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: پێویستە هەموو کوردستان بە تایبەت ڕووناکبیران و تێکۆشەران و سیاسییەکان بایکۆتی پارتی بارزانی بکەن، بە هەموو شێوەیەک نە کڕین، نە تەلەفوون، نە هاوپەیمانی، نە سیاسەت و نە هیچ شتێکی دیکەی لە گەڵ نەکەن، لە بەر ئەوەی کە پارتی سەرتاسەری کوردستانی وێران کردووە.
ناوبراو وتی کە کەناڵەکانی سەر بە پارتی شەو و ڕۆژ بەردەوامن لە هاڕینی هەست و هۆشی نەتەوایەتی کورد.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وتی: نزیکەی 760 هەزار عەرەب هاتوونەتە هەولێر و خانوویان کڕیوە، 760 هەزار 200 مەتری، هەر خێزانێک 5 کەس بێت کە ئەوان 10 کەسیشن، دەکاتە 3 ملیۆن و 800 هەزار کەس، ئەی ڕیفراندۆمتان بۆچی کرد؟ بڕۆن لە هەولێر ڕیفراندۆم بکەن، کەرکوک لە ساڵانی سییەکانەوە تەعریب دەکرێت هەتا ئێستا نەگەیشتووەتە 600 هەزار خێزانی هاوردەی عەرەب، ئایا دەکرێت ئەوە لە کەسێک قبووڵ بکرێت کە دەڵێت من کوردایەتی دەکەم؟
وتیشی: ئەوەی لە کوردستان ڕوو دەدات لە کوێی ئەم جیهانەدا ڕوو دەدات، ئەگەر لە جیهاندا دەریایەکی گەندەڵی هەبێت کوردستان قووڵترین شوێنی ئەو دەریایەیە، ئەگەر لە جیهاندا نیشتمان و نەتەوە فرۆشی هەبێت، کوردستان هیچی نەما.