پێشمەرگەیەکی زێرڤانی ڕفێندرا

کەسێکی دانیشتووی شاری دهۆک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە ڕفێندرا.

ئەو کەسە ناوی هێژا ئەیوب و پێشمەرگەی زێرەڤانییە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتییەوە ڕفێندراوە.

هۆکاری ڕفاندنەکەشی ئەوەیە کە ڕەخنەی لە ماڵباتی بارزانی گرتووە.