پیلانە هاوبەشەکەی تورکیا و بارزانییەکان لە کەرکوک

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کردووە کە وڵاتەکەی لە سەر ڕەوشی کەرکوک لە نزیکەوە لە گەڵ بارزانییەکان لە پەیوەندیدایە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕووسیا وتی کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵین بەرپرسی میت لە سەر رەوشی کەرکوک لە نزیکەوە لە گەڵ بارزانییەکان لە پەیوەندی بەردەوامدان.

سەرۆک کۆماری تورکیا کە بارزانییەکان پشتیوانی دەکەن، دیسانەوە نکۆڵی لە کوردبوونی کەرکوک کرد و وتی کە ئەم شارە شوێنی نیشتەجێبوونی تورکمانەکانە.