پیلانەکەی ئەردۆغان و بارزانی لە دژی هەرێمی کوردستان
هەروەها خەزعەلی لەلێدوانێکدا وتی: تورکیا دەستیکردووە بە دزەکردنی زیاتر بۆ ناو خاکی عێراق، هەروەها هێرشەکانی دوور لە سنوورەکانی دەستپێدەکات و تەنانەت دوور لە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانیشی.
خەزعەلی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشانەی تورکیا لە عێراق بە هاوبەشی و بەشداریکردن و ڕێککەوتنە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشووری کوردستان و دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت .
خەزعەلی تیشکی خستە سەر ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییەی ئەم دواییە کە حکومەتی عێراق لە ١٥ی ئاب لەگەڵ تورکیا ئەنجامیدا، و کاردانەوەکانی لەسەر ئایندەی عێراق.
دەشڵێت، حکومەتی عێراق هەوڵیدا ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ تورکیا ئەنجام بدات هاوشێوەی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییەی کە لەگەڵ لە ئێران ئەنجامدرا، بەڵام کەموکوڕی تێیدا نەبوونی ڕێککەوتنێکی ڕوون و ئاشکرا بوو لەسەر کشانەوەی هەموو هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق و ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمە دەبێتە هۆی چەسپاندنی بوونی تورکیا لە خاکی عێراق و پێشێلکردنی سەروەری عێراق، تورکیا لە پێش هەموو شتێکەوەیە و ئەردۆغان تەنیا بیر لە بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆی و فراوانبوونی خۆی دەکاتەوە لەسەر حیسابی لایەنەکانی دیکە و تورکیا هەوڵی لکاندنی باشووری کوردستان دەدات بە یەکێک لە ٨١ پارێزگاکەی خۆیەوە.