پیرەکەی یەکێتی کەشفێکی گەورەی کرد

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە حیزبەکەی هاوبەشی ئەو زوڵم و ستەمەیە بەرامبەر بە مووچەخۆران دەکرێت، ڕایگەیاندووە کە چوونی مامۆستایان بۆ بەغدا بە سیاسی کراوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاندووە کە داواکاری مامۆستایان مافێکی ڕەوایە بەڵام ئەوانەی دەچن بۆ بەغدا، بابەتەکەیان سیاسی کردووە و لە لایەن نەیارانەوە دژایەتی حکومەتی هەرێم دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە چوونی مامۆستایان بۆ بەغدا هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕیت.

بانگەشەی ئەوەشیکردووە کە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین تا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.