پیرەکەی یەکێتی: مەسرور بارزانی هەڵەی کرد

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی هەرێم و عێراق لە سەر یاسای بودجە هەڵە بووە و نەدەبوو مووچەی فەرمانبەران لە سەر خەرجی فیعلی بێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا لە سەر ڕەشنووسی یاسای بودجە هەڵە بووە.

ئەو ڕێکەوتنە لە لایەن مەسرور بارزانییەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆ کراوە.