پڕۆژەی هەژماری من چارەسەری كێشەی مووچە ناكات

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد، پڕۆژەی هەژماری من، لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی یەك ناگرێتەوە و بەهیچ شێوەیەك چارەسەری كێشەی مووچە ناكات.

 

 

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە مووچەخۆرانی هەرێم هەموو مانگێك رووبەڕووی دواكەوتنی مووچە بوونەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆفیسی سەرەكیی پرۆژەی “هەژماری من” كە دەكەوێتە بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی، داخراوە و كاری تیادا ناكرێت هاوشێوەی بنکەکانی دیکەی پڕۆژەکە لە بانکی تانجەرۆ و توی مەلیک.