پـــلانی (B) واتــە دزینی مووچەی فەرمانبەران بە ئاشکرا و بێ ماسک

پـــلانی (B) واتــە دزینی مووچەی فەرمانبەران بە ئاشکرا و بێ ماسک ، چـونـکـە ڕۆژێ نەمانبینی لێبڕینێک بدەنەوە بە فەرمانبەران !

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەكۆی دەنگ بڕیاردراوە بە ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی هەرمانگێكی سەرجەم فەرمانبەران بەلایەنی كەم پێویستی بە 990 ملیار دینار دەبێت بەوجۆرەش كورتهێنان بۆ مووچەی هەرمانگێك دەگاتە زیاد لە 230 ملیار دینار، بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەش ئەگەری زۆرە حكومەوتی هەرێم پەنا بۆ جێبەجێكردنی پلانی B بەرێت.

پلانی B بریتیە لە بڕین و كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بەڕێژەی جیاواز، وەك ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوو لەكاتی كورتهێنانی مووچە جێبەجێكراوە، چونكە داهاتی ناوخۆی هەرێم دەبێت ڕادەستی حكومەتی عێراق بكرێتەوە و پارەی پێویست لەبەردەست نامێنێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان كە بریتییە لە بڕی 230 ملیار دینار.