پشتیوان سادق: پارتی چەکی ئەتۆمی هەیە و لە ناو نابرێت

وەزیرەکەی پارتی کە بە قسە قەڵب و قۆڕەکانی ناسراوە، بانگەشەی ئەوەیکردووە کە هیچ وڵاتێکی زلهێزی جیهان توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو حیزبەی نییە.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بانگەشەی ئەوەیکردووە کە پارتی و هەرێم خاوەن چەکێکی ئەتۆمین بە ناوی مەسعود بارزانی و کەس ناوێرێت لێیان نزیک بێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە هەرێمی کوردستان دەوڵەتێکی سەربەخۆیە و هەموو دامەزراوەکانی وەک حکومەت و پەرلەمانی هەیە و پێشکەوتووترین شوێنی ناوچەکەیە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەم هەرێمە بە هیچ هێزێک لە جیهاندا لە ناو نابرێت چوونکە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە.