پارەی مووچە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مانگەكانی ڕابردوو خەرج كراوە
بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ دووشەممە لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، ئەگەر هیچ كێشەیەكی دیكەی تێدا نەبێت دوو ڕۆژی دیكە تەواو دەبێت و دەست بە خەرجكردنی مووچە دەكرێت”.
ئەمە دووەم جارە هەرێمی كوردستان لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرێت، جاری پێشوو بەهۆی ئەو كێشانەی تێیدابوو ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرایەوە.هەرێمی كوردستان دەبێت هەموو مانگێك لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرێت.
بەپێی بەدواداچوونەكان بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12كێشەیەكی نوێ هاتووەتە پێش، حكومەتی عێراق دەڵێت لە بودجە تەخسیساتی مووچە تەواو بووە.
واتە ئەو پارەیەی لە بودجەی ساڵی 2024ی عێراق بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەرخان كراوە، بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مانگەكانی ڕابردوو خەرج كراوە”.
بەوتەی بەرپرسانی عێراق” ئێستا هەرێمی كوردستان پارەی بۆ مووچە نەماوە، ئەمە لەكاتێكدایە هەرێمی كوردستان بۆ ئەو دوو مووچەیە نزیكەی دوو تریلۆن دیناری پێویستە”.