پارێزگاری هەولێر لە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان پاشگەزبووەوە

رێبین فەتاح ڕایگەیاند: پارێزگاری هەولێر پاشگەزبوونەوەی لە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان ڕاگەیاند!

رێبین فەتاح دەڵێت: لەکاتێکدا هەمووان دەهۆڵی داخستنی پاڵاوگەکانیان لێ دەدا، پێم گوتن هاشوهووشی داخستنی پاڵاوگەکان بەتاڵە و ناکرێ. هەولێری واتەنی ئەوە ئیشی مندار و تواران نییە!

پاڵاوگەکان سیل و سەرەتان دروست دەکەن یان نا، تا ساڵانێکی زۆر دوورتر هەر بە کراوەیی دەمێننەوە.