پارتی 31 ی ئاب بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی خەباتی گەلی کورد ناو دەبات

لە بەرامبەر ڕاگەێندراوە توندەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە 31 ی ئابی بە خیانەتێکی مێژوویی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ناو بردووە، مەکتەبی سیاسی پارتیش ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕۆژە وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی گەلی کورد بووە.

شەڕی دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان لە سەر 31 ی ئاب گەیشتووەتە دەرکردنی ڕاگەێندراوی توند. پارتی لە بەرامبەر بەیاننامەکەی یەکێتی، ئەو حیزبەی بە ئەحمەق ناو بردووە.

مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاندووە کە 31 ی ئابی 1996 خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی خەباتی گەلی کورد بووە و لە سایەی دەرەنجامەکانیدا هەرێمی کوردستان بەرەو ئاراستەی نیشتمانی و ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری هەنگاوی ناوە.

لە ڕاگەێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە کە ئەوان وەڵامی ڕاگەێندراوەکەی یەکێتی نادەنەوە لە بەر ئەوەی کە (جواب الاحمق السکوت)ە.