پارتی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری داوەتە دکتۆر دلاوەر
بۆ بەڕێوەچوونی دیداری مێری، جێگری سەرۆکی پارتی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری داوەتە دکتۆر عەلائەدین.
دکتۆر عەلائەدین خۆی وەزیری خانەنشینە، برایەکی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراقە، کوڕەکەی لە تیمی مەسرور بارزانیدایە لە ئەمریکا و پێشتریش بۆ بەڕێوەچوونی ئەم دیدارە پارەی لە ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم وەردەگرت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەرتی پەروەردە بە بۆنەی مانگرتنی مامۆستایان و پێنەدانی مووچەکانیانەوە پەکخراوە و دۆخی کەرتی تەندرووستیش هێندە لەبار نییە. سەرەڕای ئەمەش خەڵک بێ پارە و مووچەن و کوردستان هیچ پێویستییەکی بە بەڕێوەچوونی دیداری مێری نەبووە.