پارتی یان کارگەی ئامادەکردنی میر و شازادەکان

پێش ئەوەی شەری نێوان نازییەکان و یەکێتی سۆڤییەت دەست پێبکات، کوڕەکەى ستالين بە ھۆى کێشەى لە گەڵ باوکى ھانا بۆ خۆکوشتن دەبات، لە ئەنجامدا فيشەکێک دەنێت بە سەريیەوە بەڵام ئاراستەی فيشەکەکە لە سەريدا دەگۆڕێت و نايکوژێت، دوای چاکبوونەوە و گەڕانەوە بۆ ناو سوپای سۆڤییەت و لە گەرمەی شەڕی نێوان نازيیەکان و يەکێتى سۆڤيیەت کوڕەکەى ستالين بە ديل دەکەوێتە دەستی نازيیەکان، نازيیەکان پەيام بۆ ستالين دەنێرن کە فەرماندەيەکەى باڵاى سوپاى ئەڵمانيا لە لايەن سوپای سۆڤییەت دەستگيرکراوە، ئەگەر ئەوان فەرماندەکە ئازاد بکەن ئەوانيش کوڕەکەى ستالين ئازاد دەکەن، ستالين بە نوێنەرى ئەڵمانيیەکان دەڵێت: کوڕەکەى من ئەوەندە گەمژەيە کە نەيتوانى لە نزيکترين مەودا خۆى بکوژێت ئێوە بە چ ئەقڵێک دەتانەوێت فەرماندەيەکى باڵا بەراورد بکەن بە کوڕەکەى منەوە، بڕۆن بيکوژن گەمژەکان نابێت بژين.

سەرکردە دەبێت وابێت، ئەگەر نیشتمانیبوون و نەتەوەیی بوونت خستە پێش هەموو بەرژەوەندێک و حەزێکی تایبەتەوە، ئەوە دەبیت بە سەرکردەی مێژوویی و نیشتمانی، بەڵام ئەوە ئێستا لێرە دەگوزەرێک و ئامادەکردنی کوڕ و کوڕەزای بەناوی میر و شازادە و سەرۆک و سەرکردە، لە کۆتاییدا هەموویان ئەوە دەبن کە خۆیان چاوەرێی ناکەن.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ئێستادا لەبری خزمەتکردن بە خەڵک و هەوڵدان بۆ بەدیهاتنی بەرژەوەندییە گشتییەکان، تەنیا کوڕ و کوڕەزای نێچیرڤان و مەسرور بارزانی بە ناوی میر و شازادە بۆ تاڵانکردنی داهاتووی کوردستان ئامادە دەکات.