پارتی گرووپەکەی حسێن یەزدانپەنای چەککرد

تەنیا یەک ڕۆژ لە پاش سەردانەکەی باڵیۆزی ئێران بۆ هەولێر و چاوپێکەوتنی لە گەڵ هەر سێ بارزانییەکە و گەیاندنی پەیامی هەڕەشەی تاران، پارتی دیمۆکراتی کوردستان گرووپەکەی حسێن یەزدانپەنای لە چەک داماڵی و خستووەیەتە کەمپەوە.

تەنیا یەک ڕۆژ لە پاش سەردانەکەی محەمەد کازم ئالی سادق بۆ لای مەسعود و نێچیرڤان و مەسرور بارزانی کە بە ئامانجی گەیاندنی پەیامی کۆتایی و هەڕەشەی ئێران بووە، گرووپی ئازادی کوردستان ناسراو بە پاک کە بنکە و بارەگاکانی لە نزیک پردێ بوو، چەککرا و گواستراونەتەوە بۆ کەمپ.

حسێن یەزدانپەنا و گرووپەکەی چەککراون و ئێستا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی تاران و بەغدا خراونەتە کەمپەوە و بنکە و بارەگاکانیان لە نزیک پردێ چۆڵکراون.