پارتی: کۆمەڵە و دیمۆکرات دەکەینە کولانە

کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران دۆسیەی حیزبە کوردییەکانی ئێران تاوتوێ کراوە.

دڵشاد شەعبان کە پێشتر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە، ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی هەرێم لە تاران دڵنیایی بە بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئێران داوە کە لە خاکی کوردستانەوە هیچ هەڕەشەیەک لە سەر ئەو وڵاتە نابێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە حیزبە کوردییە ئێرانییەکان دەبێت تەواوی چەکەکانیان دابنێن و تەنیا لە هەرێمی کوردستان دەتوانن کاری سیاسی بکەن.