پارتی پەنا بۆ ئێران دەبات
قەیرانی مووچە تەنگی بە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی هەڵچنیوە و پاش تاقیکردنەوەی تەواوی ڕێگەکان لە ئێستادا دەیەوێت پەنا بۆ ئێران ببات.
لە چوار مانگی ڕابردوودا تەنیا یەک مووچە لە هەرێمی کوردستان دابەش کراوە، پارتی پەنای بۆ هەر ڕێگەیەک بردووە بەڵام قەیرانەکە وەک خۆی ماوەتەوە.
پارتی دەیەوێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە پەنا بۆ ئێران ببات و لە هەژموونی ئەم وڵاتە بە سەر لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا کەڵک وەربگرێت.
ئێرانیش بە بێ ئیمتیاز هیچ هەنگاویک بۆ پارتی هەڵناگرێت و لە هەر پلان و پرۆژەیەکدا یەکێتی وەک هاوپەیمانێک لە بەرچاو دەگرێت.