پارتی پلانێکی بۆ دژایەتی یەکێتی ئامادە کردووە

پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ناچێتە هاوپەیمانییەکەوە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی تێدا بێت.

پارتی پلانی ئەوەی ئامادە کردووە کە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ناوچە کێشە لە سەرەکان، کار لە سەر ئەوە بکات کە یەکێتی بە خیانەتی 16 ی ئۆکتۆبەر تۆمەتبار بکات و لەو ڕێگەیەوە زیاترین دەنگ کۆبکاتەوە.

پارتی ئەو پرسە دەکاتە درووشمی سەرەکیی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ناوچە کێشە لە سەرەکان و بە دیاریکراوی لە کەرکوک.

لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی پارتی لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، باسی ئەوە کراوە کە پارتی بە مەرجی نەبوونی یەکێتی، ئامادەیە بچێتە هەر هاوپەیمانییەک کە بۆ کەرکوک و ناوچە کێشە لە سەرەکان پێک دەهێندرێت.