پارتی پارکی سامی عبدالرحمان دەڕوخێنێت و گوندی لوبنانی دووی تێدا دروست دەکات
بەشێکی زۆری پارکی سامی عەبدول رەحمان لەبەردەم هۆتێل دیڤان تاکو تڕافیکی بەردەم هۆلی سەعد عەبدولا و لەولاوەتاکو شەقامی هاتنەوە بۆبەرامبەر پەڕلەمان تێک دەدرێت و دەکرێتە بالاخانەیەکی هەوربڕ بەناوی ئەنفال کەپێک هاتووە لەچەندین تاوەری ۹۱ قاتی و تاوەری ٨٨ قاتی .خۆشیەکەی ئەوەیە دەیانەوێ خەلک بگەوجێنن بلێن ئەو بالاخانە وەکو ڕەمزێکە بۆخەلکی ئەنفال کراو دروست دەکرێت، بەلام هەمووی بۆ…….. لەئێستاوە بەشێکی تاوەرەکانیش فرۆشراوەو سالی نوێ دەست بەدروست کردنی دەکرێت لەئێستا سەرجەم ڕێکارەکان تەواو بوونە.
هۆلی مامۆستا سەعد لەهەولیر تێک دەدرێ بەلام دیارنیە کەدووبارە هۆلیکی دیکەی گەورەتر لەشوینی دروست دەکریت یان ئەویش دەکریتە بالاخانە بۆ کچە مۆدێلەکان.