پارتی و یەکێتی دیسانەوە بوو بە شەڕیان

کۆبوونەوەی هەر دوو شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کە لە پیرمام بەڕێوەچوو، ئاڵۆزی تێکەوت و بافڵ تاڵەبانی بە توڕەبوونێکی زۆرەوە کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت.

لە کۆبوونەوەکەی پیرمام ئەوەی ڕووینەدا لێک تێگەیشتن و ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بوو. سەرۆکی یەکێتی بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە لە سەر هیچ شتێک ڕێکەوتن نەکراوە و تەنیا ڕێکەوتن ئەوە بووە کە کۆبوونەوەکە ڕاگەێندراوی نەبێت.

لێدوانێکی سالار عوسمان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بووە هۆکاری توڕەبوونی بافڵ تاڵەبانی و بە زمانێکی هەڕەشەوە وەڵامی دایەوە کە یەکێتی هێزە و لێرە بە دوا چاوەڕوانی ئەوە بن کە ڕوو دەدات.

هەرچەندە فازڵ میرانی هەوڵیدا قەرەبووی ئەوە بکاتەوە کە بە یەکێتی ووتراوە بەڵام لە ئاکامدا شاندەکەی یەکێتی پیرمامیان بە شێوازێک بە جێهێشت کە بە دڵنیاییەوە کاریگەریی لە سەر داهاتووی پەیوەندییەکانی لە گەڵ پارتی دەبێت.