پارتی و خواردنی پەرداخە ژەهرەکە!!

هەمیشە پارتی لەکاتی ئاسایدا دەیوت دادگا باڵای فیدڕاڵی نادەستوریەو لەو کاتانەشی کەتینی بۆ دەهات نەک دەیوت نادەستوریە بەڵک بە دادگای زەمانی بەعس دەیشوبهاند و ناوزەدی دەکرد بەدادگای شۆڕش و لە کۆتا بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دا وترا شتێک نییە بەناوی دادگای باڵای فیدڕاڵی ، بەڵام لەدوای ئەوەی بینییان وا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لەسەر رێوشوێنەکانی هەڵبژاردن و بەدڵنییایی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت و ئەگەر پارتیش ڕێگری بکات و بەتۆپزی نەهێڵێت هەڵبژاردن لەو شوێنانەی لەژێر دەسەڵات نفوزی ئەودان بکرێت دوورنییە لەخراپترین باردا عێراق پەنابەرێتە بەر ناردنی هێز بۆ پاراستنی هەڵبژاردن و لە بارێکی ئاسایشدا کۆمسیۆن بڕیاری سزادانی پارتی بدات لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی هەرێم و عێراق و یساغی بکات .

بۆیە ئامۆژگاریەکانی هێزە شیعیەکان و دەوڵەتانی دراوسێ و نێودەوڵەتیشی گوێ لێگرت و پەنای برد بۆ ئەو دادگایە کەتادوێنێ پێی دەوت دادگای شۆرش .

پارتی بەم هەنگاوەی شکستێکی تری بۆ خۆی تۆمارکرد کە لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورتیان دەکەینەوە :

یەکەم : ئیتر ئەوەگوزەشت پارتی باسی دادگای باڵای فیدڕاڵی بکات بەنادەستوری و دادگای شۆرش .

دووەم : پارتی بیەوێت یان نا دانپیانانی راستەوخۆ و ڕاشکاوانەی کردوە بەتەواوی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەبێت دەرئەنجامی بڕیارەکانیشی قبوڵ بێت .

سێهەم :لەم سکاڵایەدا پارتی هەرئەوەندەی دەستکەوتوە کە بڕگەکەیان وەستاندوە تا دەرچەیەک دەدۆزرێتەوە بۆ بەشداری پارتی لە هەڵبژاردنەکان ئەگینا هێشتا زووە دادگا مەرجەکانی پاتی قەبوڵ کردبێت .

چوارەم : ئەگەر دادگای باڵای فیدڕاڵ لەبەر بەشداری پارتی هەندێ گۆڕانکاری بکات ،ئایا پارتی دڵنیایە دەرئەنجامەکان بەدڵی ئەو دەبن .

پێنجەم : لەهەموو ئەوانە دژوارتر ئەگەر دادگای باڵا سوور بوو لەسەر بڕیارەکانی ئایا پارتی پاشگەز دەبێتەوە لە ئیعتراف کردن بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی .

شەشەم : ئەگەر دادگای باڵای فیدڕاڵی لەدوای ئەم بڕیارە بڕیاری لەوە دژوارتری دا سەبارەت بەهەرێم و خودی پارتی ئەوکاتە پارتی هەڵوێستی چی دەبێت!؟.

لە نووسینی ئەحمەد حاجی ڕەشید