پارتی هەڕەشەی لە گۆڕان کردووە کە لە یەکێتی نزیک نەبێتەوە
پارتی بە گۆڕانی ڕاگەیاندووە کە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک بۆ ئەم حیزبە زۆر گرنگە و نابێت گۆڕان لە یەکێتی نزیک ببێتەوە.
شاندەکەی پارتی ئەوەیان بە گۆڕان ڕاگەیاندووە کە لە بەرامبەر هاوکاریکردنی ئەم حیزبە هاوکاری دارایی دەکرێن بە تایبەت ئەوەی کە گۆڕان بۆ هەستانەوە و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پێویستی بە سەرچاوەی داراییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە پارتی بەڵێنی لە مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم وەرگرتووە کە گۆڕان ناچێتە بەرەی یەکێتی لە کەرکوک.