پارتی هەولێری کردووەتە عەرەبخانە
فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان ئامارێکی لە سەر هاتنی عەرەبەکان بۆ هەولێر بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 760 هەزار عەرەب هاتوونەتە ئەم شارە و خانوویان کڕیوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە 760 هەزار خێزانی عەرەب لە هەولێرن، 760 هەزار خانوو یان زەوی 200 مەتری هی ئەوانە، هەر خێزانێک 5 کەس بێت کە ئەوان 10 کەسیش دەبن، دەکاتە 3 ملیۆن و 800 هەزار عەرەب لە هەولێر نیشتەجێن.
سەنگاوی بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی پارتی پرسیاریکردووە کە ئایا ئێستا دەتوانن لە هەولێر ڕیفراندۆم بکەن یان نە؟
ڕاشیگەیاندووە کە کەرکوک لە دەیان ساڵی ڕابردووەوە تەعریب دەکرێت هێشتا نەگەیشتووەتە 600 هەزار خێزانی عەرەبی هاوردە.