پارتی هەرێمی کردووەتە سیخوڕگەی تورکیا
پارتی کە دەستی باڵای لە دژایەتیکردنی سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا هەیە و ناتوانێت ڕاستەوخۆ شەڕی یەکێتی و ئەم ناوچانە بکات، پەنای هێناوەتە تورکیا و بۆ ئەمەش ئەندامان و لایەنگرانی خۆیی لە سلێمانی و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان خستووەتە خزمەت جێبەجێکردنی پیلانەکانی تورکیاوە.
پارتی بە ئەنقەست هەریمی کوردستانی کردووەتە سیخوڕگەی تورکیا و بە هۆی سیخوڕی پارتییەکانەوە تورکیا ڕۆژ نییە بە بیانووی پەکەکە و لە سەر بنەمای زانیاری هەڵە هێرشی درۆنی و ئاسمانی نەکاتە سەر شار و گوندێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەزگای هەواڵگری خۆیی ڕاسپاردووە بۆ هاوکاریکردنی میت و بۆ ئەمەش دۆسیەیەکی هاوبەشیان بە ناوی دژایەتی پەکەکە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەیە.
خیانەتی پارتییەکان وایکردووە هەرێمی کوردستان پاشەڕۆژێکی نادیاری هەبێت و بەرەو تونێلێکی تاریک هەنگاو بنێت. ئەو خزمەتەی کە پارتی و بارزانییەکان بە تورکیا و دەزگا دژە مرۆییەکەی میتی دەکەن، لە مێژووی کورد و کوردستاندا دەمێنێتەوە و هیچ کوردێک نییە ئەم خیانەت و خزمەتکردنە بە دوژمنی داگیرکار لەبیر بکات.