پارتی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی دەستگیر کرد

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژی هەولێر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ شەممە 18 ی تشرینی دووەمی 2023 عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر دەستگیر کرا.

هۆکاری دەستگیرکردنەکەی عەلی ڕەئوف ئەوەیە کە ناوبراو داوای ئەنجامدانی خۆپێشاندانی مامۆستایانی وانەبێژی لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە.

عەلی رەئوف داوایکردووە کە رۆژی یەک شەممە مامۆستایانی وانەبێژ بە مەبەستی دامەزراندن لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم خۆپێشاندان بکەن.

هێزە ئەمنییەکانی پارتی بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە بەرزبوونەوەی دەنگە ناڕازییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان دەکەن.