پارتی ناوچەیەکی دیکەی کوردستانی ڕادەستی تورکیا کرد

هێزەکانی تورکیا نزیکەی 10 کیلۆمەتری دیکە خاکی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و بنکەیەکی نوێی سەربازییان کردووەتەوە.

بە پێی زانیارییەکان، لە سنوری برادۆست بنکەیەکی دیکەی سەربازی لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە دراوەتە هێزەکانی تورکیا.

هێزەکانی تورکیا نزیکەی 10 کیلۆمەتری دیکە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

بە دانانی ئەم بنکە سەربازییە، ناوچەی دوریە بە تەواوی لە ناوچەی خواکورک دادەبڕێت و ناوچەی تارستان و کەم کۆڕاو و سنین و لۆلان زیاتر لە بەردەم سوپای تورکیادا کراوە دەبێت.