پارتی لە ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە

بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی سپێدەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لایەن ئاسایشی زاخۆوە ڕفێندرا.

ڕۆژنامەنووس، بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی سپێدە و کەسایەتی دیاری زاخۆ، ئیسلام کەشانی ڕۆژی پێنج شەممە لە لایەن ئاسایشی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە زاخۆ دەستگیر کرا.

ئەگەرچی لە هەرێمی کوردستان بانگەشەی ئازادی ڕۆژنامەگەری و بوونی یاسایەک بە ناوی یاسای ژمارە 35 ی ساڵی 2007 دەکرێت بەڵام پارتی بە بێ بڕیاری دادوەر و ئاگادارکردنەوەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، ئەوان دەڕفێنێت.

پارتی لە پارێزگای دهۆک ڕوبەڕوی شەپۆلێکی بەهێزی ڕەخنە و ناڕەزایەتی و دژایەتی خەڵک بووەتەوە و دەیەوێت بە سەرکوتکردنی خەڵک و گرتنی ڕۆژنامەنووسان ڕێگری لە پەرەسەندنی ئەم ناڕەزایەتییانە بکات.