پارتی لە هەڵبژاردن دەترسێت و کێشە
سالار مەحمود، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان وتی “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکاتەوە، بەڵام پارتی نایەوێت هەڵبژاردن بکرێت، روونە بۆ ئەمجارە لە هەڵبژارن دەترسن”.
سالار مەحمود روونیشیکردەوە “کۆمەڵی نێودەوڵەتی هۆشیاری داوە لە ئەگەری هەر گێچەڵێک بۆ رێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن”.
وتیشی “هەزار کاندید ململانێ دەکەن بۆ سەد کورسی پەرلەمانی کوردستان و یەکێتی هەوڵ دەدات کورسی شایستە بە پێگەی سیاسی و خەبات و قوربانی خۆی بەدەست بێنێت و پشت بەخوا و خەڵکی کوردستان رێڕەوی حوکمڕانی لە بەرژەوەندی خەڵک راست دەکەینەوە”