پارتی لە هەولێر پێشوازی لە تیرورستێک کرد
لەچەند ڕۆژی ڕابردوو نوێنەری گروپی میلیشیایی “سولتان موراد” کە ڕۆڵی سەرەکی لە داگیرکردنی شارۆچکەی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان هەبووە و بەرپرسیارە لە تیــرۆرکردنی سەدان هاوڵاتی کورد لە هەولێر بەشداری چەند دیدارێکی کردووە.
ئەحمەد عوسمان، نوێنەری گروپی سوڵتان موراد لەچەند وێنەیەک دەرکەوتووە کە لە دانوستان و گفتوگۆیە و بەرواری وێنەکە ۲۹ی ۱۰یە و لە هەولێر گیراوە.
ڕەوتی ئازادی کوردستان ئیدانەی پێشوازیان لە ناوبراو لە پایتەختی هەرێمی کوردستان کردووە.