پارتی لە سەردانەکەی فیدان بۆ لای یەکگرتوو تۆقیوە
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە کە بە دەستە ڕاستەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەناسرێت، لە سەردانەکەی بۆ هەولێر گەیشتە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و لە گەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی ئەم حیزبە و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی دیکەی کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وەسفی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کردووە و ڕایگەیاندووە کە بە لای تورکیاوە سەڵاحەدین بەهائەدین پیاوێکی گەورەیە.
سەردانەکەی فیدان بۆ لای یەکگرتووی ئیسلامی بووەتە هۆی ترس و نیگەرانییەکی زۆر لای سەرکردەکانی پارتی و بە پێشهاتێکی نوێی دەزانن کە تاکە حیزبی ئیسلامییە فیدان لە سەردانەکەیدا لە گەڵیان کۆبووەتەوە.