پارتی لە دژی سلێمانی هاوکاری ئیسرائیل دەکات

هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە سەر عێراق بەردەوامە و بیانووەکەشی ئەوەیە کە لە خاکی ئەم وڵاتەوە هێرش دەکرێتە سەر قەوارەی جولەکە.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی لەمێژە پەیوەندییان لە گەڵ ئیسرائیلدا هەیە و لە پاش شەڕی غەززەش پەیوەندی هەواڵگری لە نێوان دەزگاکانی پاراستن و مۆساد زیاتر بووە.

سەرکردەکانی پارتی بە دڵنیاییەوە باسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق دەکەن. هۆشیار زێباری لە کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک ڕایگەیاند کە بابەتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق حەتمییە و ڕوو دەدات.

میدیاکانی سەر بە پارتی و بارزانییەکانیش ئامادەکاری بۆ هێرشی ئیسرائیل دەکەن و شەڕێکی دەروونی گەورەیان لە دژی عێراق و گرووپە چەکدارەکان دەستپێکردووە.

خیانەتێکی نوێ لە پارتی و بارزانییەکان ڕووی داوە. بە هۆی دوژمنایەتییان لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سلێمانی، زانیاری زۆریان داوەتە ئیسرائیل کە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی هاتوونەتە ئەم شارە و بەشێک لە هێز و فەرماندەکانی ئەو گرووپانە لە نێو بارەگا سەربازییەکانی یەکێتیدان.

ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق، بە هۆی هاوکاری دەزگای پاراستن و پارتییەوە ئەگەری هێرشکردنە سەر سلیمانیش لە ئارادایە.

ئەگەر شتی وا ڕووبدات، دەبێتە خیانەتێکی نویی پارتی و بارزانییەکان و لە مێژووی کورددا دووبارە وەک خیانەکانی ڕابردوو دەنووسرێتەوە.