پارتی لە دژایەتیکردنی موسڵمانان بەردەوامە

هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەولێر ڕێگرییان لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژ بە ئیسرائیل کرد.

بە بڕیاری مەسرور بارزانی هێزەکانی ئاسایشی پارتی گەمارۆی بارەگای مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانیان لە شاری هەولێر دا تا گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکەی دژ بە ئیسرائیل بەڕێوە نەچێت.

بەرپرسانی ئاسایشی پارتی ڕایانگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی ئیسرائیل و بۆ پشتیوانی لە غەززە نادەن.