پارتی لە خنکان نزیک بووەتەوە

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆیی پارتی دیمۆکراتی کوردستان داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم حیزبە لە خنکان نزیک بووەتەوە.

شیرین یونس سەبارەت بە سکاڵاکەی مەسرور بارزانی لە دادگای فیدراڵی عێراق لە سەر دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بە چەند خاڵێک داوە کە بریتین لە:

1 – پارتی دیمۆکراتی کوردستان دانی بە بڕیارەکانی پێشووی دادگای فیدراڵی عێراقدا ناوە و بەمەش ئەو هەموو بانگەشە و دژایەتییەی دادگاکە پووچەڵ بووەتەوە.

2 – پارتی لە خنکان نزیک بووەتەوە و پەنا بۆ هەموو شتێک دەبات بەڵام ڕزگاربوونی نییە.

3 – پارتی ناتوانێت ڕێگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بکات و بەمەش لە حکومەتی داهاتوودا دەتوانێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن.

4 – پارتی لە ئاستی نێودەوڵەتی، ناوچەیی، عێراق و تەنانەت ناوخۆی کوردستان هیچ دۆستێکی نەماوە.

5 – پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تەنانەت ئەگەر کورسی کۆتاکانیش هەبێت ناتوانێت زۆرینە بە دەست بێنێت.

6 – سەردەمی خۆشییەکانی مەسرور بارزانی کۆتایی هاتووە.