پارتی شەڕی براکوژی دەستپێکردەوە

میدیای نزیک لە پەکەکە ڕایگەیاندووە کە لە چیای ئامێدی لە سنوری پارێزگای دهۆک، هێزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هێرشیان کردووەتە سەر گەریلاکان.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە پارتی ماوەی دوو ڕۆژە جوڵەی بە بەشێک لە هێزەکانی زێرەڤانی کردووە بەرەو شیلادزێ.

میدیای نزیک لە پەکەکە ڕایگەیاندووە کە لە چیای ئامێدی هێزەکانی پارتی کەمینیان بۆ ژمارەیەک لە گەریلاکان داناوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک گەریلا بریندار بوون و دۆخی ناوچەکەش ئاڵۆز بووە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا پارتی بەشێک لە هێزەکانی زێرەڤانی بەرەو ناحیەی شیلادزێ لە سنوری قەزای ئامێدی جوڵە پێکردووە، ئەویش لە کاتێکدا کە شەڕێکی قورس لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە ڕوویداوە و چوونی هێزەکەی پارتی وەک پشتیوانییەک بۆ سوپای تورک بووە.