پارتی سێ نەوەی جاشی بەعس بە زیندانی نووسیوە و زەوی پێداون

ئامۆزاکانی دیندار زێباری کە سێ نەوەی جاشن بەزیندانی سیاسی نوسراون.

لە ئابڕووچوونێکی گەورەدا ٣ نەوەی جاش بەزیندانی سیاسی نوسراون بەژمارە 1004 و 1005 و 1014 ناوی بەفرین، تفرین هەردووکیان ئافرەتن، لەگەڵ زێرەڤان، کە هەرسیکیان ئامۆزای دیندار زیبارین و باوکیان سەروک جاش بووە تا٩١ و دواتر تا ٢٠٠٣ هەرسەردان و شوینیان لەگەڵ رژێمدا هەبووە ، کەچی وا ناویان لەلیستی وەرگرتنی پارچە زەوی لەئاکرێ دەرجووە وەک زیندانی سیاسی؟

زێرەڤان ئامۆزای دیندار زێباریە، باوکی ئەو کەسە کە ناوی شیمالە وسەرۆک جاش بووە لە موسل تا ٩١ . خۆشی موالید ١٩٩٠ . کەچی وەک زیندانی سیاسی ناوی لەهەرێم تۆمارکراوە و پارجە زەویەکی لە ئاکرئ، لەگەل دوو خوشکی وەرگرتووە.