پارتی دەیەوێ گۆڵ لە بەغدا بکات

پارتی هەموو ڕێگەیێکی گرتەبەر کە لیستی هێزەکانی پێشمەرگە و ئەمنی نەداتە بەغدا، بەڵام دواجار ناچاربوو، بەڵام وادیارە بە دوای فێڵ کردنە و پرسیار ئەوەیە کە ئایا بەغدا فێڵی لێی دەکرێت.

بڕیارە حکومەتی هەرێم ناو و لیستی هێزە ئەمنیەکان بداتە بەغدا بۆ مووچە جگە لە لیستی دەزگا تایبەتەکانی ئەمنی و هەواڵگری.

پارتی دەیەوێ لیستی هێزەکانی ڕۆژو پارتی ئازادی کوردستان – پاک لە لیستی پێشمەرگە بگوازێتەوە بۆ لیستی هێزە تایبەتەکان بۆ ئەوەی ناوەکان بشارێتەوە و بە کۆد بێت و ئاشکرا نەبێ کە سوری و ئێرانین .

ئەمە لە کاتێک دایە کە ئەم سیاسەتەی پارتی زیاتر کە دوو مانگە مووچەخۆرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی بێ مووچە و برسی هێشتۆتەوە.