پارتی دیسانەوە هەولێری هەڕاجفرۆش کردەوە

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان هەڕاجفرۆشکردنێکی دیکەی هەولێری لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە ئاشکرا کردووە.

عەلی حەمە ساڵح ڕۆژی یەک شەممە 18 ی حوزەیرانی 2023 ڕایگەیاند کە مەشعان جبوری 50 هەزار مەتر زەوی لە هەولێر وەرگرتووە.

ناوبراو بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە جبوری کردووە و ڕایگەیاندووە کە بەهای ئەو زەوییە کە پارتی بەو کەسەی داوە، 30 ملیۆن دۆلارە.

عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاندووە کە ئەو زەوییە دەکەوێتە سەر ڕێگای بەحرەکە، تەنیشت زەوییە 15 ملیۆن دۆلارییەکەی جەمشید و کچەکەی بە ناوی حنینە سەرپەرشتی دەکات و پرۆژەیەکی چوار تاوەری بە ناوی تروستارە لە خۆ دەگرێت.

مەشعان جبوری کەسایەتی سیاسی سوننەی عێراق و دۆستی نزیکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە.