پارتی درێژە بە سیاسەتی مەسیحیکردنی کوردستان دەدات

بەرپرسانی پارتی بۆ ئەوەی خۆیان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا نزیک بکەنەوە، بەردەوامن لە سیاسەتی بە مەسیحیکردنی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر کەنیسەیەکی دیکەی بۆ ئاشورییەکان کردەوە و بە پاساوی پێکەوەژیانی ئائینەکان ڕایگەیاندووە کە ئەمە خاڵی بەهێزی کوردستانە.

بارزانییەکان ئەوەندە خزمەتیان بە کەمینەکان کردووە، هیچیان بۆ کوردستان و خەڵکەکەی نەکردووە، بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە ئەوەی بۆ مونا پارتیچی لە پێکهاتەی تورکمان و هاوسەرەکەی و حیزبەکەی کراوە بۆ پارێزگایەکی وەک هەڵەبجە بەو هەموو شەهید و بەرکەوتەی کیمیاییەوە نەکراوە.

ئێستاش کردنەوەی کەنیسەکان لە هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە، وڵاتانی ڕۆژئاواش کە لێیان دێنە دەنگ لە ڕاپۆرتەکانیاندا ژێر بەڕەیان دێننە سەر بەڕە و ئەوەی خەڵکیش نەیزانێت ئاشکرای دەکەن.

سەرۆکی هەرێم لە کاتێکدا کەنیسەی ئاشورییەکانی لە هەولێر کردەوە کە لە بەرامبەر ئەو هەموو بێڕێزییەی وڵاتانی سوید و دانیمارک بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز، جگە لە بەیاننامەیەکی بێ ناوەڕۆک، هیچ هەڵوێستێکی نەبووە.