پارتی خیانەتێکی دەستوری تۆمار دەکات بەرامبەر بە کورد

کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی خیانەتێکی دەستوری تۆمار کردووە بەرامبەر بە کورد.

کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێیی هەندێک سەرچاوەی زانیاری دزە پێکراو لەکاتی روخانی رژیمی سەدام حسین لەساڵی ۲٠٠۳ دا مەسعود بەرزانی داوای لە ”محمد بەحر العلو”م کردووە بۆ ئەوەی کەرکوک نەگەڕێنرێتەوە بۆ سەر هەرێم بە بەهانەی ئەوەی کەلە ئیستادا کێشەمان زۆرەو ناتوانین ئیدارەی کەرکوک بکەین یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە ئێمەو یەکێتی هەریەکەو پارێزگارێکمانداناوە بۆ کەرکوک واتا پارتی پارێزگارێک یەکێتی پارێزگارێک :

هەڵبەتە مەسعود بەرزانی باش زانیویەتی ئەگەر بێتوو کەرکوک بێتەوە سەر هەرێم لەهەموو هەڵبژاردنێکدا پارتی دەیدۆڕێنێ و مەبەستیشی هەر ئەوە بوو.

کاتێک کە محمد بحر العلوم ئەم داوایەی مەسعود بەرزانی دەگەێنێتە ئەمریکیەکان ئەوانیش قبوڵی دەکەن.

هەرچەندە ئەمریکیەکان بە نیاز بوون نەک کەرکوک بەڵکو موسڵیش بخەنە سەر هەریم بۆ ئەوەی خیلافی شیعەو سوننە کەمتر بکەنەوە.

پاش بەدوادا چوونەکانی هەندێک لایەنی سیاسی بۆ ئەم دۆسێیە دەرکەوت مسعوود بارزانی کاتێک لە خیانەتی ٣١ئاپ هەڵدێت لەبەردەم هێزەکانی یەکێتی لە خەتی کەرکوکەوە کاتێک دەگاتە کەرکوک کوردانی ئەو شارە تەماتە بارانی دەکەن سەرزەنشتیدەکەن لەبەرامبەر ئەو خیانەتەی کە کردی لە گەلی کورد ئەوکات بۆیی دەردەکەوێت لەم شارە نەجێگای خۆی نە حزبەکەیی نابێتەوە بۆیە لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەم پەیامە بە نهێنی دەگەیەنێتە محمد بەحرالعلوم ئەویش وەک دەرفەتێک دەیقۆزێتەوەو دەیگەیەنێتە ئەمریکێکان ئەوانیش قەبوڵی دەکەن بەمەیش پارتی خیانەتێکی دەستوری تۆماردەکات لە بەرامبەر گەلی کورد.