پارتی حیزبی خیانەت و دژایەتی کورد

پارتی دیمۆکراتی کوردستان ساڵانێکە بە زەبری هێز و پارە و تەوزیر خۆیی بە سەر خەڵکی هەرێمی کوردستاندا سەپاندووە. ئەگەرچی پارتی خۆی بە دەسەڵاتداری هەرێم دەناسێنێت بەڵام لە ڕاستیدا بووەتە حکومڕانێکی نایاسایی و لە هەرێمی کوردستاندا ئیش و کاری بووەتە خزمەت بە بێگانە و دژایەتی گەلی کورد.

پارتی و بارزانییەکان دەیان ساڵە لە لوتکەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندان، ئەوان تەنیا پیلانگێڕییان لە دژی خەڵک کردووە، ئەوە خزمەتەی پارتی و بارزانییەکان لە نەوەدەکانەوە بە تورکیایان کردووە، یەک لە سەر هەزاری ئەوەیان بۆ خەڵک نەکردووە. پارتی بەوەش نەوەستاوە و دەیان سەرکردە و بەرپرسی باڵای ڕژێمی بەعسی لە هەولێر پەنا داوە، ئەو کەسانەی کە دەستیان بە خوێنی کورد و ئەنفال و کیمیاباران تێکەڵە.

پارتی لە هەرێمی کوردستان کاریگەری خراپی لە سەر ئاستی دیپلۆماسی و جوگرافیش هەبووە، حیزبێکی تا ددان ئەمنی و سەربازییە لە هەرێمی کوردستان کە تەنیا بە زەبری هێز و هەواڵگری خۆی دەباتە پێشەوە. لە ئاستی دیپلۆماسیش پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی.

پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەیان ساڵە کوردستان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکار دێنن و هیچیان بۆ خەڵک و کوردستان نەکردووە، لایەنەکانی هەرێم بە دوژمن دەزانن و هیچ خواستێکی یەکڕیزی نیشتمانییان نییە.

پارتی ئەو هێزەیە کە بووەتە جێبەجێکاری ئەجێندای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هێزی سەربازی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان پەلکێش کردووە، بووەتە هۆکارێک بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا، بۆ تێکدانی ماڵی کورد و بۆ نەهامەتی و لەناوبردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان.