پارتی تۆڵەی هێلکەبارانکردنەکەی مەسرور بارزانیی لە بافڵ تاڵەبانی کردەوە

ئەو گردبوونەوە و چالاکییەکەی ژمارەیەک لە کوردانی بەریتانیا لە دژی سەرۆکی یەکێتی، پلانێکی جێبەجێکراوی پارتی بووە.

بە پێی زانیارییەکان، پارتی شوێنی مانەوەی بافڵ تاڵەبانیی لە ڕێگەی تایبەتی خۆیەوە بۆ چالاکوانانی کورد ئاشکرا کردووە و لەو ڕێگەیەوە بووە کە ئەو کەسانە چوونەتە بەردەم هوتێلی مانەوەی سەرۆکی یەکێتی.

پارتی بەم کارەش تۆڵەی هێلکەبارانکردنەکەی ساڵی ڕابردووی مەسرور بارزانیی لە بافڵ تاڵەبانی کردەوە، بەو پێیەی کە میدیای فەرمی و سێبەری یەکێتی بە چڕی ڕووماڵی هێلکەبارانەکەیان لە لەندەن کرد و زیاترین وێنە، هەواڵ و ڕاپۆرتیان لە سەر ئەو ڕووداوە بڵاو کردەوە.