پارتی بە پارێزگاری کورد بۆ کەرکوک ڕازی نابێت

پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک ڕازی نابێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە پارتی بڕیاریداوە نوێنەری یەکێتی نەبێتە پارێزگاری کەرکوک و ڤیتۆشی لە سەر هەر کوردێکی دیکە هەیە کە لە لایەن یەکێتییەوە دیاری بکرێت.

بەم بیانووانە پارتی دەیەوێت کەرکوک بە تەواوی لە دەستی کورددا نەمێنێت و هۆکارەکەشی جێبەجێکردنی سیاسەتی تورکیایە.