پارتی بە هێلکە فرۆشەکانی هەولێر شەڕی یەکێتی دەکات

پارتی هێلکە فرۆشەکانی هەولێری بەرداوەتە گیانی یەکێتی و لە بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەم شارە گردبوونەوەیەک ساز کرا.

خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان لە شاری هەولێر بە پاساوی هاتنی هێلکە لە سنوری باشماخەوە ناڕەزاییان دەربڕی و چوونە بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بەڵام ئاسایشی یەکێتی بڵاوەیپێکردن و دەریانیکرد.

گردبوونەوەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ئەگەرچی بە بیانووی هێنانی هێلکە لە سنوری باشماخەوە بووە، بەڵام هەوڵێکی ڕێکخراوی پارتی لە دژی یەکێتی و بۆ بەدناوکردنی ئەم حیزبە کراوە، پارتیش لە سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە هەموو شتێک هاوردە دەکات و کەس تا ئێستا ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە.